کوردستانی
کانتۆنی جزیرێ: دەستکەوتەکانی شۆڕش دەپارێزین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئیدارەی خۆسەری کانتۆنی جزیرێ ئاشکرایکرد دەستکەوتەکانی شۆڕشی رۆژئاوا و یەکگرتوویی پێکهاتەکان دەپارێزن و پشتیوانی لە هەوڵەکان دەکەن بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی سوریا.
ئیدارەی خۆسەری کانتۆنی جزیرێ رایگەیاند "وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و ئەخلاقی بۆ پاراستنی گەلەکەمان و شۆڕشەکەمان، چەک هەڵگرتنی گشتیی رادەگەیەنن بۆ بەهێزکردنی گیانی بەرخۆدان و پاراستنی خاک و شەرەفمان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دووپاتیدەکەنەوە کە پابەند دەبن بە پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی رۆژئاوا کە دەرئەنجامی قوربانیدانی گەورە و خەباتێکی درێژخایەن دژی تیرۆر، لە هەر هەوڵێکدا بۆ چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێشانەی کە سوریای پێیدا تێدەپەڕێت، وەک لایەنێکی کارا و هەمیشەیی دەمێنینەوە".
.ئەوەشی خستەڕوو "پابەند دەبن بە دیالۆگ وەک بژاردەیەکی ستراتیژی بۆ چارەسەرێکی سیاسی دیموکراسی و لامەرکەزی کە مافی هەموو پێکهاتەکان مسۆگەر بکات، ئاشتی راستەقینە بەبێ بەرگریکردن بەدینایەت، بەڵام ئەگەر شەڕ بەسەریاندا بسەپێندرێت و بوون و مافەکانی گەلەکەمان بکرێتە ئامانج، دووپاتی دەکەنەوە کە ئامادەن بەرگری لە خۆیان بکەن".
ب ح

بیروڕا