عیراقی

عیراق.. ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا دوو هەزار کەسی تێپەڕاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق.. ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا دوو هەزار کەسی تێپەڕاند
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 75 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی  عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 2 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ  دوو هەزار و 3 کەس بەرزبووەوە.
 
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 75 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 2 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمارکراوە  و 27 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
 
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، دوو هەزار و 3 کەس تووشبوون و هەزار و 346 کەس چاکبوونەتەوە و 92 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan