جیهانی
لەماوەی یەک هەفتەدا 3000 پەنابەر دەستگیرکراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تەنها لە هەفتەی رابردوو 3 هەزار پەنابەر لە تورکیا کە نیازیان هەبووە بچنە ئەوروپا، بەڵام دەستگیر کراون.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، تەنها لە هەفتەی رابردوو 3 هەزار پەنابەر لە تورکیا کە نیازیان هەبووە بچنە ئەوروپا، بەڵام دەستگیر کراون، هەروها هێزەکانی جەندرمە، هەزار و 600 پەنابەریان تەنها سنووری نێوان تورکیا یۆنان و تورکیا و بولگاریا دەستگیر کردووە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانەی دەستگیر کراون، خەڵکی وڵاتانی سوریا، عیراق، پاکستان، ئەفغانستان، بەنگلادیش، فەڵەستین، مەغریب، میسر، لیبیا، سۆماڵ، سەنیگال، باشووری ئەفریقا، کۆنگۆ، گامبیا، سودان، جەزائیر و چەند وڵاتێکی دیکەن.
بەگوێرەی داتایەکی وەزارەتی بەرگری تورکیا، تەنها لە ساڵی 2018دا 268 هەزار پەبانەر لە تورکیا دەستگر کراون.