عیراقی

پەرلەمانی عیراق چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی عیراق چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق بەمەبەستی تاوتوێکردنی پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنەکان و تاوتوێکردنی دۆخی عیراق کۆدەبێتەوە.

ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ 23ی کانونی یەکەمی 2019 کاتژمێر 5:00ی ئێوارە پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە".

سەبارەت بە کاری کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی "کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق بۆ تەواوکردنی بابەتی یاسای هەڵبژاردنەکانە، هەروەها سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ گفتوگۆ دەکرێت".

ئەحمەد حاجی رەشید سەبارەت بە کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەکرد "بەشێک لە لایەنەکان پێشنیازی قوسەی سوهێل-یان کردووە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، بەڵام سەرۆک کۆمار قبوڵی نەکردووە، چونکە 174 واژوو چووەتە بەردەمی کە ئەو وەزیرە لای شەقام مەرغوب نیە و رەتدەکرێتەوە". 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان