مەودا کەناڵ

گوندی ئەلحەتیب، ئەفسانەیی و دڵڕفێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


گوندی ئەلحەتیب، ئەفسانەیی و دڵڕفێن
مەودا میدیا-

هەرگیز بارانی لێ نابارێت
بۆ یەکەم جار ئەیبینیت، وا هەست ئەکەیت درووستکراوی ناو چیرۆک و فلیمە خەیاڵاویەکانە
وێنەکە راستییە و یەکێکە لە گوندەکانی وڵاتی یەمەن٫کە خەڵکەکەی لە سەر هەور نیشتەجێن
خانووە سادەکانیان بەرزترین رووی هەوری تێپەڕاندووە.
ئەو گوندە گوندی ئەلحەتیبە
گوندی ئەلحەتیب ئەفسانەیی و دڵڕفێنە، ژمارەی دانیشتوانەکەی ناگاتە ٥٠٠ کەس
 کە دەکەوێتە سەر چیایی ئەحرازی سەر بە بەڕێوبەرایەتی مەناخە لە رۆژئاوای سەنعای پایتەختی یەمەن.
دەتوانیت لە لوتکەی شاخەکانیدا تابلۆی سروشت و جوانی بێ ئەندازە ببینیت، گوندەکە لەسەر بەرزترین رووی شاخەکەیە، بەجۆرێک کە هەورەکان بەژێر گوندەکە تێ دەپەڕن و بارانیش لە ژێر گوندەکەدا دەبارێت 

ئەلحەتیب لە تابلۆیەک دەچێت
ئەو گوندە ئەفسانەییە کە لە باوەشی هەوردایە و  لە تابلۆیەک دەچێت لەسەر رەفەیەکی سەوز نەخشێنرابێت
هەڵکەوتنی ئەم گوندە لەسەر بەرزترین رووی شاخەکە وایکردووە کە دەگمەن بێت لە دیمەنە سروشتیەکەیدا وەک ئەوەی تابلۆیەک بێت لە جوانی زیاد لە ئەندازە داهێنانی تیاکرابێت
زۆر جار چاو تێر نابێت لە تەماشاکردنی ئەو گوندە کاتێک تەموومژ لەسەر سنگی شاخەکە و لەسەرخۆ دێت و گوندەکە دەکاتە باوەش تەواوی گوندەکە دەبێت بە تابلۆیەکی هونەری دەگمەن.

 ئەلحەتیب کەشوهەواکەی
بەهۆی ئەوەی دەکەوێتە سەر هەور بارانی لێ نابارێت لەگەڵ ئەوەی بەرزی گوندەکە دەگاتە ۳۲۰۰ مەتر لەسەر رووی زەوی. بەڵام کەشوهەواکەی گەرم و مامناوەندە، لە بەرەبەیانی وەرزی زستاندا زۆر ساردە، بەڵام پاش هەڵهاتنی خۆر کەش و هەواکە دەگۆڕێت بۆ گەرم و مامناوەندی چێژبەخش

 کەی درووستکراوە 
بەپێی بەڵگە مێژوویەکان گوندی ئەلحەتیب لەنێوان ساڵانی ٤۳۹-٤٥۹ کۆچی بنیات نراوە،و دەکەوێتە دووری ۹۰ کم لە رۆژئاوای سەنعای پایتەخت، پاشان ئال ئەلسەلیحی لە سەدەی ۱۱ هەستاوە بەبنیاتنانی یەکەم قەڵا لەم ناوچەیە بە مەبەستی  پاراستنیان لە دوژمن

 بە پێ گێڕانەوەمێژوویەکان
گوندی ئەلحەتیب لە رووی نەخشازی ئەندازەییەوە لە نێوان نوێگەری و کلاسیکدایە و سیمای کۆن و نوێی هەڵگرتووە و دانیشتوانی ئەم گوندە دڵڕفێنە بریتییە لە هۆزی ئەلبەهرەت لە ناو کۆمەڵگەی یەمەنیدا ناسراون بە هۆزی ئیسماعیلیە و موسوڵمانن و رابەرایەتی دەکرێن لەلایەن محەمەد بن بورهان، محەمەد بن بورهان لە مومبای دەژیاوە ٣ ساڵ جارێک سەردانی گوندەکەی دەکرد، ئەم گوندە مەزاری حاتەم محیدین تاریخی تێدایە کە ساڵانە زیاتر لە ۱۰ هەزار شوێن کەوتووی زیارەتی دەکەن، لە ساڵی ٢٠٠٢ رێکخراوی یونسکۆ بەیەکێک لە شوێنە کەلەپورییەکانی جیهان هەژماریکرد.

دانیشتوانەکەی بە چیەوە سەرقاڵن  
گوندی ئەلحەتیب هەر لە کۆنەوە ناسراوە بە بەرهەم هێنانی باشترین جۆری قاوەی یەمەنی کە درەختەکانی لە دۆڵ و شیوەکانی دەڕوێنرێت.، وە ئەوەش سەیر نییە کە گوندە بووەتە گرنگترین ناوچەی شوێنەواری مێژووی و گەشتیاری.
https://www.youtube.com/watch?v=rNS_0gitffE
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب