ستایڵی نوێ

بەدروستکردنی ئەم جۆرە زەڵاتەیە سفرەی بەربانگت بڕازێنەرەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەدروستکردنی ئەم جۆرە زەڵاتەیە سفرەی بەربانگت بڕازێنەرەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

زەڵاتەی گێزەر و کەلەرم یەکێکە لە زەڵاتە بەتامەکان کە زۆر کەس ئارەزووی خواردنی دەکات بەتایبەت لە کاتی بەربانگدا، هەروەها بۆ تەندروستیش سوودی هەیە، دەتوانرێت بەمشێوازە ئامادە بکرێت.

کەرەستەکان

کەلەرمی سپی، گێزەر، 3 کەوچکی چێشت مایۆنیز، خوێ بەپێی پێویست، نیو کوپ کشمیشی زەرد، ئاوی لیمۆ بەبێی ویستی خۆت، 1 کەوچک شەکر، کەچەب بەویستی خۆت، سەرجەم کەرەستەکان بەپێی ئەو ژمارەی بۆیان ئامادە دەکەین گۆڕانی تێدا دەکرێت.

چۆنێتی ئامادەکردنی

سەرەتا گێزەر و کەلەرمەکە لە رنە دەدەین، دواتر کەلەرم و گێزەر و کشمیشەکە تێکەڵ دەکەین، پاشان سەرجەم کەرەستەکانی دیکەی تێدەکەین و بەباشی تێکەڵی دەکەین، بەم شێوەیە زەڵاتەکە ئامادە دەبیت و دەتوانیت پێشکەشی بکەیت.

سەرچاوە: cookpad
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن