ئابووری

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە، نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆماركرد، دوای ئەوەی رێككەوتنی وڵاتانی ئۆپێك چووە بواری جێبەجێكردنەوە بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە "ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕدا بۆ 26 دۆلار و 44 سەنت بەرزبووەتەوە".

هەروەها "نەوتی خاوی ئەمریكی بۆ 19 دۆلار و 78 سەنت بەرزبووەتەوە".

وڵاتانی ئۆپێك رێككەوتوون كە لەم مانگەوە رۆژانە بڕی 20 ملیۆن بەرمیل نەوتی كەمتر بەرهەمبهێنن و بیخەنە بازاڕەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر پێدانی مووچە بە تایبەت بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان چونكە بۆ دابینكردنی مووچە پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن.
Qaiwan
Qaiwan