ئابووری

پارەی كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی چوار دیاریكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارەی كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی چوار دیاریكرا
مەودا میدیا-

بەپێی ئەو زانیارییانەی كە دەست مەودا میدیا كەوتووە، پارەی مۆلیدە بۆ مانگی بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمیكردووە و خاوەن مۆلیدەیەكیش دەڵێت، بەهۆی ئەو كارەبا زیاتر نیشتمانی بووە، پارەی مۆلیدە كەمتر دەبێت.

خاوەن مۆلیدەیەك كە پێی باش نەبوو ناوی بهێنرێت بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ مانگی نیسان پارەی كارەبای مۆلیدە بەراورد بە مانگی ئادار كەمترەو لە مانگی چواردا زۆرترین كارەبای نیشتمانی دراوەتە هاوڵاتیان".

ئەوەشی خستەڕوو "بۆ ئەم مانگە پارەی مۆلیدە لە نێوان دوو هەزار و 500 بۆ 4 هەزار دینار دەبێت بۆ هەر ئەمپێرێك و بە پێی ناوچەو مۆلیدەی گەڕەكەكانیش نرخەكە دەگۆڕێت ".

لای خۆیەوە تاریق سەمین، بەرپرسی مۆلیدە ئەهلییەكانی شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا بە فەرمی لە لایەن قائیمقام و كارەبای سلێمانی نرخی پارەی مۆلیدەمان بۆ دیارینەكراوە".

لە مانگی نیساندا بەهۆی ئەوەی تەواوی فەرمانگە حكومییەكان و كارگە و دوكان و شوێنەكان  داخرابوون بەهۆی رێگریكردنی لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، هەربۆیە زۆرترین كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیاندراوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان