ئابووری
لە سلێمانییەوە هەڕەشەو هۆشداری دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان، بەهۆی بەردەوامی بەردەوام هاوردەكردنی مریشكی بەستو هۆشداری توند دەدەن و دەڵێن، لە زەرەری یەكجاری نزیكبووینەتەوە و بەو شێوەیە بەردەوام بێت هەڵوێستمان دەبێت و كێڵگەكان دادەخەین.
نازم عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی بەردەوامی هاوردەكردنی مریشكی بەستو، ئابووری هەرێمی كوردستان و عیراقیش لە مەترسیدارەو وایكردووە كە خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان لە زەرەری یەكجاری نزیكبوونەتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە سلێمانی ساڵانە زیاتر لە 200 هەزار تەن مریشك لە كێڵگەكانەوە بەرهەم دەهێنرێت و بەشی ناوچەكانی خوارو ناوەڕاستیش دەكات، بەڵام هاوردەكردن بەردەوامە و توشی كێشە بوینەتەوە و خاوەن كێڵگەكان گەیشتونەتە ئەوەی بڕیاری داخستنی یەكجاری بدەن چونكە چیتر بەرگەی ئەو هەموو زیانە ناگرن".
وتیشی "سلێمانی لە یەك ساڵدا پێویستی بە 67 هەزار تەن مریشك هەیە بەڵام ئێمە سێ هێندەی خواست بەرهەممان هەیە، ئەگەر ئەو شێوەی ئێستا بەردەوام دەبێت نیوەی زیاتری كێڵگەكان دادەخرێن و لە ئێستاشدا لەسەدا 30 زیاتریان داخراون".
لە دواین لێدوانیشیدا، وەزیری كشتوكاڵی عیراق باسی لەوەكردووە، هاوردەكردنی مریشكی بەستور ئابووری عیراق و هەرێمی كوردستانی خستووەتە مەترسییەوە.