کوردستانی

نهێنی زیادبوونی هێرشەکانی داعش ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نهێنی زیادبوونی هێرشەکانی داعش ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەیەکە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و ناوه‌ڕاست و باكوری عیراق دەستیان کردووەتەوە بە جموجوڵی بەردەوام  فەرماندەی لیوای 5ی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانیش رایدەگەیەنێت کێشەکانی عیراق هۆکارێکی سەرەکییە بۆ دووبارە خۆرێکخستنەوەی ئەو چەکدارانە.

عەمید کەمال مەحمود، فەرماندەی لیوای 5ی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەم ماوەیە جموجۆڵی چەکدارانی داعش بە چڕی لە پارێزگای دیالە دەستی پێكردووەتەوە بە تایبەت لە ناحیەی جەلەولا و نەقشبەندی و قەرەتەپە و دەوروبەری عوزێم، هەروەها ئەمەش مەترسی زیاتر لەسەر بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دروست دەکات کە پێشتر جموجوڵی ئەو چەکدارانەی تێدابووە".

سەبارەت بەوەی هۆکار چییە ئەم ماوەیە جموجوڵی ئەو چەکدارانە زیادیکردووە ئاماژەی بەوەکرد "هەبوونی ئەو کێشانەی لە عیراقدا هەیە دۆخێکی لەباری گونجاندووە بۆ خۆرێکخستنەوەی ئەو چەکدارانەی داعش و دەستپێکردنەوەی هێرشەکانیان".

جێگای ئاماژەیە، شەوی رابردوو لە هێرشێکی چەکدارانی داعش  بۆ سنووری دیاله‌  10 چه‌كداری حه‌شدی عه‌شایه‌ری و سه‌ربازی عیراق كوژراون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان