ئابووری

سنورێكى نوێ له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران ده‌كرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سنورێكى نوێ له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران ده‌كرێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

پارێزگارى سنه‌ رایگه‌یاند، سنورێكى نوێ له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران له‌ شارى سه‌قزى رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كرێته‌وه‌.

ئارش لهۆنى، پارێزگاری سنه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان رایگه‌یاند "سنورێكى نوێ له‌نێوان شارى سه‌قز و هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێته‌وه‌ بۆ ئاڵوگۆڕكردنى كاڵاو كارى بازرگانیی له‌نێوان هه‌ردوولا".

وتیشى "ده‌روازه‌ى سێف ده‌بێته‌ شوێنێكى گرنگ بۆ ئه‌وه‌ى كارى بازرگانیی له‌نێوان ئێران و هه‌رێمى كوردستان له‌ شارى سه‌قزه‌وه‌ بكرێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ دروستكردنى ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كى كه‌مدا ته‌واوى ده‌كه‌ین و به‌ڕووى هاوڵاتییان و بازرگانان ده‌كرێته‌وه‌".

شایه‌نى باسه‌، هه‌رێمى كوردستان و ئێران له‌ رێگه‌ى چه‌ند مه‌رزێكه‌وه‌ كارى بازرگانیی ده‌كه‌ن كه‌ زۆرینه‌یان ده‌كه‌ونه‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى.

ع
Qaiwan
Qaiwan