عیراقی

بە گەڕانەوەی پەرلەمانتاران بۆ بەغدا چی روودەدات؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە گەڕانەوەی پەرلەمانتاران بۆ بەغدا چی روودەدات؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ پەرلەمانتاران گەڕانەوە بەغدا و چاوەڕێی ئەوە دەکەن لە چەند رۆژی داهاتوودا پەرلەمانی عیراق کۆبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر کابینەکەی مستەفا کازمی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق پەرلەمانتارێکی کوردیش لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت کوردیش بەشدار دەبێت لە کۆبوونەوەی پەرلەمان.

شیروان میرزا، پەرلەمانتاری پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیا راگەیاند "ئەمڕۆ وەک پەرلەمانتاران گەڕاینەوە بەغدا و چاوەڕێ دەکەین لە چەند رۆژی داهاتوودا پەرلەمانی عیراق کۆبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر کابینەکەی مستەفا کازمی".

سەبارەت بەوەی نوێنەرانی کورد لە کۆبوونەوەکە بەشدار دەبن شیروان میرزا وتی "بەڵێ ئێمە لەو کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق بەشدار دەبین".

هەروەها لەبارەی ئەوەی تاچەند ئەگەر هەیە کابینەکەی کازمی سەرکەوتوبێت ئاماژەی بەوەکرد "ئەگەرێکی زۆر هەیە کابینەکەی کازمی دەنگی تەواوەتی بەدەست بهێنیت و تێپەڕێنرێت".

جێگای ئاماژەیە، رۆژی 9ی نیسانی 2020 سەرۆک کۆماری عیراق مستەفا کازمی راسپارد بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق  و هەفتەی رابردووش کازمی لیستی ناوی کاندیدی وەزارەتەکانی واژوو کرد و رەوانەی پەرلەمانی کرد بەمەبەستی دەنگدان لەسەر کابینەکەی.
Qaiwan
Qaiwan