ئابووری
نرخی دۆلار ئاگرى بەرداوەتە بازاڕ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بەرزبوونەوەی تۆماركرد دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ نرخەكەی جێگیربوو.
ئیبراهیم غەفور، لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ دووشەممە، سێجار نرخی دۆلار بەرزبووەتەوە لە بەیانییەوە تائێستا، ئێستا نرخی 100 دۆلار بە 124 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت لە بازاڕی دۆلارەكە و لە دەرەوەی بازاڕیش بە 124 هەزار و 250 دینارە".
وتیشی "ئەگەر بەو شێوەی ئێستا خواستی لەسەربێت، نرخی دۆلار زیاتر بەرزدەبێتەوە و بازاڕیش ناجێگیرە".
ئەو بەرزبوونەوەیە لەكاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی 100 دۆلار بەرانبەر بە 123 هەزار و 800 دیناربوو.