ئابووری
خواردنێكی ژەهراوی و مەترسیدار هاوردەی هەرێم كراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ساڵانە بە دەیان و سەدان تەن خۆراك و میوەی خراپ بوو لە ئێرانەوە رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت و بەشی زۆری ئەو خواردنانە لە مەرزەكانەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت و بەشێكیشیان دێنە ناوخۆ.
زیاتر لە 14تەن شووتی خراپبوو لە رێگەی مەرزی شۆشمێ لە شارۆچكەی تەوێڵەی سەر بە ناحییەی بیارە لە پارێزگای هەڵەبجە لە ئێرانەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە و دەستی بەسەردا گیراوە.
حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحییەی بیارە بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژی رابردوو زیاتر لە 14تەن شووتی خراپ و نەشیاو لە رێگەی مەرزی شۆشمێ لە ئێرانەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە".
باس لەوەشكراوە "دوای ئەوەی پشكنین بۆ شووتییەكان كراوە دەركەوتووە خراپ و كەڵكی خواردنیان نییەو سەرجەمی ئەو شوتیانەش دەستیان بەسەردا گیراوە و رەوانەی ئێران كراونەتەوە".