کوردستانی

كەركوكییەكان بڕیاریاندا... دۆخەكە مەترسیدارە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەركوكییەكان بڕیاریاندا... دۆخەكە مەترسیدارە
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو چەكدارانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش هێرشیان كردە سەر حەشدی عەشایەر لە سنوری كەركوك و كوژراو برینداری لێكەوتەوە، سەرۆك هۆزە عەرەبەكانی كەركوكیش بڕیاری رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعشیاندا.

ماوەی چەند رۆژێكە بەشێوەی بەربڵاو چەكدارانی ئەو رێكخراوە تیرۆرستییە هێرشەكانیان بۆ سەر چەند پارێزگایەكی عیراق و كەركوك دەستپێكردووە و چەندین چەكداری حەشدی شەعبی و سوپایان كوشتووە و شەوی رابردووش هێرشیان كردوەتە سەر حەشدی شەعبی.

سەرۆك هۆزە عەرەبەكانی كەركوك لە بارەی هێرشەكانی داعش بانگەوازێكیان بڵاوكردووەتەوە و داوایان كردووە بۆ پاراستنی ناوچەكانیان هاوڵاتیان چەك هەڵبگرن و رووبەڕووی ئەو تیرۆستانە ببنەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان