تەندروستی

رێگایەكی ئاسان بۆ ئەوانەی كەمخوێن و ئاسنیان كەمە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێگایەكی ئاسان بۆ ئەوانەی كەمخوێن و ئاسنیان كەمە

مەودا میدیا-

پزیشكێكی پسپۆڕ رێنمایی ئەو هاوڵاتیانە دەكات كە كەمخوێن و كێشەی كەمی ماددەی ئاسنیان هەیە و دەیانەوێت لەم مانگەدا بەرۆژبووبن، ئامۆژگاریان دەكات لە نێوان بەربانگ تا پارشێو زۆرترین ئاو بخۆنەوە.

ئیسرا كەمال شا، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی قەڵەوی و لاوازی دەڵێت "كەمخوێنی واتە كەمی خرۆكە سوورەكان لە خوێندا، زۆر هۆكار هەیە بۆ كەم خوێنی باوترینیان كەمی مادەی ئاسنە".

نیشانەكانی ئەم نەخۆشیە بێ هێزی و سەرئێشەو رەنگ زەردی و هەناسەسواری و دڵ پەلەپەل كردن و هەوكردن، كاتێك ئەم نیشانانە زۆر توند بێت و ببێتە هۆی بورانەوەی كەسەكە ئەوا باشترە كەسەكە بەرۆژوو نەبێت، بەڵام هەندێك كات ئەم نیشانانە سوكن و ئەوا كەسەكە دەتوانێت بەرۆژوو بێت بە مەرجێك رێنماییەكان جێبەجێ بكات.

هەندێك كات كاتێك كەسەكە بەرۆژوو دەبێت ئەم نیشانانە بە خراپتر تیایدا دەردەكەوێت ئەگەر ئاگای لە خواردنی نەبێت بۆیە پێویستە ئەم رێنماییانە جێبەجێ بكات:
ـ ئاوی پێویست بخۆنەوە لە نێوان بەربانگ و پارشێودا، چونكە وشكبوونەوەی جەستە كۆی ئەو نیشانانەی لەسەرەوە باسمان كرد زیاتر دەكات.

ـ پێویستە ئەو كەسانەی كێشەی كەمی ئاسنیان هەیە پارشێو نەپەرێنن و هەموو رۆژەكانی بەرۆژوو دەبن دەبێت پارشێو بكەن.
ـ دەبێت گرنگی بدەن بەوەی كە لە ژەمی پارشێو و بەربانگدا ئەو خواردنانەی هەیە كە دەوڵەمەندن بە مادەی ئاسن و خۆی بەدوور بکرێت لەو خواردنانە یان خواردنەوانەی كە هەڵمژینی مادەی ئاسن لە خۆراكەكەوە كەمدەكەنەوە لەگەڵ ژەمە سەرەكیەكانیاندا وەكو چا و قاوە ، شەرابی سوور، هەروها ئەو خواردنانەی كالیسیۆمیان بە رێژەیەكی زۆر تێدایە وەكو (ماست، شیر، پەنیر،ماستاو، دۆ). با لایەنی كەم ۱ـ ۲ كاتژمێریان بەین بێت ئەو خواردن یان خواردنەوانە لەگەڵ ژەمە سەرەكیەكە.

ـ خواردنەكانی دەوڵەمەندن بە ئاسن، سەرچاوەی ئاژەڵی (وەكو جگەری مریشك و ئاژەلی تریش ، گۆشتی سوور، هێلكە ، مریشك، ماسی)، كە باشترین سەرچاوەی ئاسنن چونكە ئەو جۆرە مادە ئاسنەی لەم خواردنانەدا هەیە ئاسنتر لە لایەن جەستەوە سوودی لێوەردەگیرێت، هەروەها سەرچاوەی رووەكی مان هەیە وەك ( نیسك و نۆك و پاقلە ) و هەروەها گەلا سەوزە تۆخەكان وەك و سلق و سپێناخ و قەیسی و هەلوژە ی ووشك و خورما و پەتاتەو كونجی و دەنكە كولەكە و مێوژ و شۆفان و نانی بۆر و چەرەساتەكان بە تایبەتی گازۆ و بادەم.

ئێمە دەبێت بە لایەنی كەم یەك بۆ دوو جۆر ئەو خواردنانەی كە وا دەوڵەمەندن بە مادەی ئاسن هەم لە ژەمی پارشێو هەم لە بەربانگدا هەبێت.
ـ دڵنیا بینەوە لەگەڵ ژەمی پارشێو و بەربانگیشدا كە خواردنەكانی دەوڵەمەندن بە مادەی ئاسنی تێدایە، خواردن یان خواردنەوەی لەگەڵ بخۆین كە ڤیتامین سی زۆری تێدایە تاكو وابكات هەڵمژینی مادەی ئاسنەكە لە خواردنەكەوە زیاد بكات ئەو خواردنانەی زۆر دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی وەكو مزرەمەنیەكان، تەماتە،كیوی، بیبەری سەوز، شلیك ، سەوزە گەلا تۆخەكان ، یاخود دەتوانێت ڤیتامین سی وەكو تەواوكەری خۆراك بەكاربێنێت لەگەڵ ژەمەكەدا.

نمونەی ژەمێكی پارشێوی دەوڵەمەند بە ئاسن:
هێلكە + پارچەیەك نانی بۆر + تۆزێك بادەم + تۆزێك نەعناو تەرخون و جەرجیر + ۱ پەرداخ پرتەقاڵ یان تۆزێك شلیك
ئەگەر حەزت كرد چا یان شیر بخۆیتەوە لەگەڵ ئەم ژەمەدا، باشترە پاش ۱ كاتژمێر بێت بە لایەنی كەمەوە.

نموونەی بەربانگێكی دەوڵەمەند بە مادەی ئاسن:
ـ رۆژوو شكاندن بە ۱ـ۲ دەنك خورما لەگەڵ پەرداخێك شەربەتی سروشتی بە بێ زیاد كردنی شەكر.
پاشان قاپێك شۆربای نسكێنە یان شۆربای برۆكلی و شۆفان
پاشان وجبەی سەرەكی پێكهاتبێ لە كەمێك گۆشت یان مریشك لەگەل پەتاتە یان نانی بۆر یان برنج ی بۆر لەگەڵ شلەی سپێناخ یان سلق. (لەگەڵ ئەم ژەمەدا باشترە دۆ یان ماستاو نەخورێت بۆ ئەوەی رێگە لە ئاسان هەلمژینی مادەی ئاسنەكە نەگرێت).

زەڵاتە كە پێكهاتەكەی ( تەماتە و خەیار و بیبەر و چەوەنەر و لەناو زەڵاتەكەش دەنكی كونجی یان دەنكە گوڵەبەرۆژە یان دەنكە كولەكەی تێبكەین لەگەڵ سەوزەی وشككراو یان بە جنراوی وەكو نەعنا و تەرخون و كەرەوز لەگەڵ ئاوی لیمۆ.

سوكە ژەمی دوای ۲ كاتژمێر لە بەربانگ:
دەكرێت بڕێك لە گازۆ یان گولەبەرۆژە لەگەڵ برێك لە قەیسی ووشك یان مێووژ بخورێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە