کوردستانی

کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی کەم دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی کەم دەکرێتەوە
مەودا میدیا-

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ به‌هۆی روودانی گرفتێكی ته‌كنیكی، گۆڕانكاری له‌ پێدانی كاتژمێره‌كانی كاره‌بادا ده‌كرێت.

لە راگەیاندراوەکەی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم هاتووە " ئاگاداریی هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە، كە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە دوو یەكەی هەڵمی وێستگەی هەولێری غازی، كە بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا بەبڕی 300 مێگاوات كەم بووەتەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "بەمەش ماوەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی لە هەرچوار پارێزگاكەی كوردستان 3 كاتژمێر كەم دەبێتەوە، دوای چارەسەركردنی گرفتەكە و گەڕانەوەی هەردوو یەكەكە بارودۆخی پێدانی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە". 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان