کوردستانی
وەزارەتی پەروەردە خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە کە بڵاوکردنەوەی خشتەی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دوورە لە راستییەوە و هەواڵەکە ناڕاستە.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە کە بڵاوکردنەوەی خشتەی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دوورە لە راستییەوە و هەواڵەکە ناڕاستە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا هاتووه "ژمارەیەك دەزگای میدیایی خشتەیەکیان بڵاوکردووه‌تەوە بۆ تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی، ئەم خشتەیە هیچ بنەمایەکی نییە و نەدەبوو دەزگا میدیاییە ناسراوەکان بکەونە ئەو هەڵەیەوە، کە هەندێك پەیجی فەیك ئەوکارانە دەکەن بەمەبەستی شێواندنی پرۆسەی پەروەردە".
ئاماژە بەوەشکراوە "پێشتر وەزارەته‌كه‌مان رایگەیاندووە، هەموو بڵاوکراوە فەرمیەکانی لە وێبسایتی وەزارەت و پەیجی فەرمی وەزارەت لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیس بووك، کە لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکەوە ناسێنراوە، کەناڵی ئاسمانی پەروەردەیی کە میدیایی فەرمی وەزارەتە، بڵاو دەکرێتەوە".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده جه‌خت ده‌كاته‌وه "داواکارین بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ پرۆسەی پەروەردە بکرێت".