کوردستانی

لەبارەی کەشوهەواوی ئەمشەوەوە هۆشداری بەپەلە دەدرێتە هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی کەشوهەواوی ئەمشەوەوە هۆشداری بەپەلە دەدرێتە هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان لەبارەی دۆخی کەشوهەوای ئەمشەو و دوایان لێدەکات لە ماڵەکانی خۆیاندا بمێننەوە و دووربکەونەوە لە شوێنی بەرز.

ئەمشەو بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە و رایگەیاند "ھاونیشتمانیانی ئازیز ئاگادارتان دەکەینەوە شەپۆڵی بارانبارینەکە و کاریگەرییەکانی بەرەبەرە بەدیار دەکەوێت، بۆیە لەم شەوەوە پێشبینی دەکرێت بارانی بەلێزمە و بەھێز ببارێت لەگەڵ ھەورە تریشقە بۆیە تا دەکرێت ھەوڵبدەن لە ماڵەکانتان بمێننەوە دوورکەونەوە لەشوێنی بەرز بۆ سەلامەتی خۆتان".

ئاماژە بەوەش کراوە "ئەوانەی لەناوچە شاخاوییەکانن شوانکاران یان ئەوانەی بۆ کردنی گژوگیای بەھارە دەرچوونە و ھەروەھا گروپەکانی شاخەوانی وریابن دووربکەونەوە لە شوێنە بەرزو قوڵەکان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان