عیراقی

عیراق.. 85 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق.. 85 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 85 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی  عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 4 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ  دوو هەزار و 431 کەس بەرزبووەوە.
 
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 85 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 4 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمارکراوە  و 27 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
 
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، دوو هەزار و431 کەس تووشبوون و هەزار و 571 کەس چاکبوونەتەوە و 102 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan