کوردستانی
پارتی راستییەكانی ئاشكراكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی سەرکردایەتیی پارتییان ئاگاداركردووەتەوە گە رێكاری یاسایی لە دژی سۆران عومەر بگیرێتەبەر.
ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت " دوای ئەوەی پەرلەمانتار سۆران عومەر بەرێگەی هۆیەکانی راگەیاندنەوە کۆمەڵێک تۆمەت و زانیاریی هەڵبەستراوی لەبارەی سەرۆکی حکومەتەوە بڵاو کردەوە، جیا لە رێکارە یاساییەکان، لە پێناو رێزگرتن لە پەیوەندیی دووقۆلی و رەواندنەوەی هەر هەڵە تێگەیشتنێک، سەرکردایەتی پارتی پەیوەندیی بە سەرکردایەتیی کۆمەلێ ئیسلامیەوە کردووە و داویان لێکراوە کە، ئەو پەرلەمانتارە هان بدەن لەبارەی ئەو تۆمەتانەی باسی کردوون یان بەڵگەکانی ڕادەستی لایەنی یاسایی بکات، یاخود ئەگەر بەڵگەی نیە با داوای لێبوردن بکات".
ئاماژەی بەوەشكردووە "دیارە دوای ئەوەی لە لەلایەن سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی قسە لەگەل ناوبراو کراوە، نە ئامادە بووە هیچ بەڵگەیەک بخاتەڕوو، نە ئامادەیە داوای لێبورد بکات، بۆیە سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی وەڵامی سەرکردایەتیی پارتییان داوەتەوە و وتویانە ئێوە ئازادن رێکاری یاسایی بگرنە بەر".
باس لەوەشكراوە " دووپاتی دەکەینەوە گەر ناوبراو دڵنیایە و دەتوانێت ئەو زانیارییانە بسەلمێنێت با بێت بەڵگەکانی بۆ لایەنی یاسایی بخاتەڕوو، گەرنا با وەڵامدەری یاسا بێت".