کوردستانی

وەزارەتە گرنگەكە لە دەستی كورد دەرهێنرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتە گرنگەكە لە دەستی كورد دەرهێنرا
مەودا میدیا-

بەپێی هەندێ زانیاری كە لە میدیا عیراقییەكان بڵاوكراوە، لە بەرانبەر وەزارەتی دارایی و ئابووری عیراق كە پشكی كوردە، وەزارەتی دەرەوە پێشنیار بۆ كورد كراوە لە كابینەكەی مستەفا كازمی ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت" تائێستا نەبووەتە فەرمی و یەكلانەبووەتەوە".

میدیا عیراقییەكان ئەوەیان بڵاوكردووەتەوە، لە سەروبەندی پێكهێنانی كابینەی نوێی عیراق، كە بڕیارە ئەمشەو كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ متمانەدان بەو كابینەیە بەڕێوەبچێت، پێشنیاركراوە لە بەرانبەر وەزارەتی دارایی، كە چەندین ساڵە پشكی كوردە، وەزارەتی دەرەوە بدرێتە كورد.

لای خۆیەوە شیروان میرزا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەوەی هەیە تائێستا لە چوارچێوەی پێشنیاردایە یەكلانەبوەتەوە و نەبوەتە فەرمی واتە وەزارەتی دارایی لە كورد بسەنرێتەوە، ئەو ناوانەش كە بڵاوكراونەتەوە گوایە كاندیدی وەزارەتەكان فەرمی نییە".

پشكی كورد لە كابینەكەی مستەفا كازمی، لە سێ وەزارەت پێكدێت، بەو پێیە هەر یەكە لە وەزارەتی داد و شارەوانی و دەرەوە دەدرێتە كورد و بە فەرمی كاندیدیان دیاری نەكراوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان