کوردستانی

بایكۆتی دەوام دەستیپێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بایكۆتی دەوام دەستیپێكرد
مەودا میدیا-

لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی خێرای گەرمیان، كارمەندانی تەندروستی بایكۆتی دەوامیان كرد بەهۆی پێنەدانی زیادەی مووچەكانیان كە ڕاگیراوە، ئەندامێكی ئەنجومەنیش دەڵێت "دۆخەكە باش نییە و پێویستە وەزارەتی تەندروستی بەخێرایی چارەسەری بكات".

كارمەندانی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە گەرمیانى  سەر بە پارێزگای سلێمانى، تەواوی كارە تەندروستییەكانیان راگرتووە و هیچ حاڵەتێكی فریاكەوتن بۆ سلێمانی ناگوازنەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی زیادەی مووچەكانیان بۆ خەرج نەكراوە لە لایەن حكومەتەوە.

محەمەد شێخ وەهاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "پێویستە هەرچی زووە وەزارەتی تەندروستی چارەسەری ئەو كێشەیە بكات، چونكە ئەو كارمەندانە خراپترین حاڵەتی مەترسیداریش بۆ سلێمانی ناگوازنەوە و هاوڵاتیان خۆیان ناچارن نەخۆشەكانیان بۆ سلێمانی بگوازنەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان