کوردستانی

لە بارەی لافاوی ئەمڕۆوە هۆشداری بەپەلە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بارەی لافاوی ئەمڕۆوە هۆشداری بەپەلە دەدرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، پێشبینی هاتنی شەپۆلێكی بارانی بەلێزمە لە ئەمڕۆوە دەبێتە هۆی دروستبوونی لافاو لە چەند گەڕەكێكى شارى هەولێر.

لە راگەیەندراوێكی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە هاتووە "ئەو گەڕەكانەی كە مەترسی لافاویان لەسەر بەهۆی بارانی بەهێز لە هەولێر، تەیراوە و تەعجیل و گڵكەند، شەقامی 60 مەتر و 94 باداوە نزیك مزگەوتی ئیمام عەلی، عارە كەند و شوقەكانی شەهیدان، شەقامی كەركوك و ناوچەی دەرگا لە شارۆچكەی عەنكاوە".

باس لەوەشكراوە "تەواوی تیمەكانی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی و پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداری خۆیان و منداڵەكانیان بن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان