عیراقی
بەقیستی رۆژانە ئۆتۆمبێل دەدرێت بە هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
گروپی کۆمپانیا زسکۆ بڕیاریداوە جۆرێک ئۆتۆمبێل کە لە عیراق دروستکراون بە قیستی رۆژانە و بەبێ پێشەکی بداتە هاوڵاتییان، کە قیستەکەی رۆژی حەوت دۆلارە و پێویست بە کەفیلیش ناکات لەکاتی کڕینی ئۆتۆمبێلەکە.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی گروپی کۆمپانیا زسکۆ رایگەیاند "ئۆتۆمبێلی جۆری (بی وای دی٠ئێف سری) بە قیستی رۆژانە و بەبێ پێشەکی بداتە هاوڵاتییان".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەکاتی کڕینی ئۆتۆمبێلەکە پێویست بە کەفیل ناکات، هەروەها قیستەکەشی بەشێوەی رۆژانەیە و رۆژی 7 دۆلارە و دەدرێت بەو کەسانەی لە رێگەی بانگی رەشید و رافیدەینەوە مووچە وەردەگرن".