عیراقی

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: عیراق بە ئیمام موسای کازمیش چاک ناکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانتارێکی یەکێتی: عیراق بە ئیمام موسای کازمیش چاک ناکرێت
مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت عیراق گیرۆدەی شکستی گەورەی ئابووریە بەهۆی دابەزینی نەوت ئاماژە بەوەش دەکات ئەو دۆخەی ئێستا عیراقی تێکەوتووە بە کەنەک  کازمی بەڵکو بە ئیمام موسای کازمیش چارەسەر ناکرێت.

بەختیار شاوەیس، پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبوک نوسیویەتی "لەچەند کاتژمێری داهاتوو، بڕیارە دەنگ بدەین بەکابینەی شەشەمی حکومەتی عیراق، ئەمە لەکاتێکدایە کە، عیراق گیرۆدەی شکستی گەورەی ئابووریە بەهۆی دابەزینی نەوت، عیراق، عیراقی دوای خۆپیشاندانەکانە، عیراق، عیراقی دوای کوشتنی قاسمی سلێمانی و مەهدی مهەندیسە، عیراق، عیراقی بێچارەی دەست کۆرۆنایە، لەهەمانکاتدا کورد، بەوەفدێکەوە لەبەغدایە بۆئەوەی ئەم دەوڵەتە موچەی ئەم مانگەی بداتێ و نەوتەکەی لێوەرگرێت".

لە کۆتایی نوسینەکەیدا دەڵێت "لەنێوان ئەم دەرەتانانەی عیراق و ئەو دۆخە تێکچنڕاوەی کە کورد تێیکەوتوە ، ئاسۆیەکی نادیار چاوەڕێی ئەم دەوڵەتەدەکات کەنەک  کازمی بەڵکو بە ئیمام موسای کازمیش چارەسەر ناکرێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان