عیراقی

وەزیرێکی حکومەتی هەرێم کاندیدە بۆ بوون بە وەزیری لە بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیرێکی حکومەتی هەرێم کاندیدە بۆ بوون بە وەزیری لە بەغدا
مەودا میدیا- 

دوای ئەوەی لەسەر داوای مستەفا کازمی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عیراق کاندیدی وەزارەتی داد کشێنرایەوە درایە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، یەکێتی خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا بۆ ئەو پۆستە کاندید کرد.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، یەکێتیی بڕیاریدا خالید شوانی وەک کاندیدی وەزارەتی دادی عیراق دیاری بکات، کە کەمێک پێش ئێستا لەسەر داوای کازمی عەبدولرەحمان مستەفای کاندیدی وەزارەتی داد لابرا و پۆستەکەی درایە یەکێتی.

هەروەها تەها حەمەد ئەمین، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو کاتژمێر 9:00 پەرلەمانی عیراق بۆ دەنگدان بە کابینەکەی کازمی کۆبێتەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان