عیراقی

ناوی کاندیدە کوردەکانی کابینەکەی مستەفا کازمی ئاشکرا کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوی کاندیدە کوردەکانی کابینەکەی مستەفا کازمی ئاشکرا کرا
مەودا میدیا-

لە کابینەکەی مستەفا کازمی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عیراق سێ وەزارەت دیاریکراوە بۆ کورد ئەوانیش وەزارەتەکانی داد و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و وەزارەتی دەرەوەی عیراقە.

بەپێی زانیارییەکان، فوئاد حسێن، کاندیدە بۆ وەزیری دەرەوە و نازەنین محەمەد، کاندیدە بۆ وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و خالید شوانیش بۆ وەزیری داد کاندید کراوە.

هەرچەندە بڕیار بوو ئەمشەو کاتژمێر 9:00 پەرلەمانی عیراق بۆ دەنگدان بە کابینەکەی کازمی کۆبێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ کاتژمیر 10:00ئەمشەو دواخرا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان