کوردستانی

گردبوونەوە دژی پێنەدانی مووچە دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


گردبوونەوە دژی پێنەدانی مووچە دەستیپێکرد
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

کەمێک پێش ئێستا بەشێک لە زیندانیانی سیاسی لە شاری سلێمانی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا لەدژی ئەوەی بڕیاربوو ئەمڕۆ مووچەکانیان دابەش بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا پارەکە نەگەیشتووەتە بانک.

بەهادین عەزیز، بەڕێوەبەری کارگێڕی لقی سلێمانی کۆمکاری زیندانیە سیاسیەکانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی ئەو خشتەی مووچە کە بڵاوکرابووە بڕیار بوو ئەمڕۆ مووچەی زیندانیان سیاسی بدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا پارەکە نە گەیشتووەتە بانک و مووچەیان نەدراوەتێ، لەبەر ئەو هۆکارە بەشێک لە زیندانیانی سیاسی لەبەردەم بانک گردبوونەوە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە کە بەپێی خشتەکە مووچەی زیندانیانی سیاسی و کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان