کوردستانی

هۆكاری گڕگرتنی ئۆتۆمبێل لە هاویندا ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆكاری گڕگرتنی ئۆتۆمبێل لە هاویندا ئاشكرابوو
مەودا میدیا-

سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رادەگەیەنێت، لە وەرزی زستاندا پێویستە پەستانی بەنزین لە سەرو 70ەوە بێت و لە هاویندا بۆ خوار 60 كەمبكرێتەوە.

كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە لە سلێمانی سوتاون لەو چەند رۆژەی رابردوو، یەكێكیان ئەوەی قەزای سەیدسادق بووە، هەرچەندە تائێستا روون نەبووەتەوە بەڵام باس لەوە دەكرێت ئۆتۆمبێلەكە كۆن بووە و لەوە ئەچێت هۆكارەكە ئەوە بوبێت".

هەروەها دەڵێت "پەستانی بەنزین كە زۆرگرنگەو دەبێت بەنزینخانەكان ئاگاداری بن ئەویش ئەوەیە، لە وەرزی زستان پەستانی بەنزین لە سەرو 70ەوەیە، بەڵام لە مانگی چوارەوە كە گەرما دەستی پێكرد ئەبێت بۆ  خوار 60 كەم بكرێتەوە كە ئەوە هۆكارێكی سوتانی ئۆتۆمبێلە".

باسی لەوەشكرد "پێویستە شۆفێران ئاگاداربن و لە هەر حاڵەتێكدا بینیان ئۆكتانی بەنزین و كوالێتی باش نییە با پەیوەندی بە لیژنەكانی قائیمقامیەت و لایەنی پەیوەندیدار بكەن".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان