یوسف عومەر

یوسف عومەر

پێشهاتێكی مەترسیدار

بارودۆخی دارایی عیراق لە قۆناغێكی مەترسیدایە، كەمكردنەوەی هەناردە و دابەزینی نرخی نەوت ‌و زۆری خەرجییە گشتیەكان، سێكوچەیەكی مەترسیدارن بۆ سەر بەهای دیناری عیراق.

لە پێشهاتێكی مەترسیداردا، چاوەڕوان دەكرێت بانكی ناوەندی عیراق لە بەرانبەر خستنە بازاڕی دۆلار، 10 هەزار دینار یاخود زیاتر بۆ هەر 100 دۆلارێك زیاد بكات، واتە لە ئێستادا كە 100 دۆلار بە 118.000 دینار دەخاتە بازاڕەوە، بیكات بە 128.000 دینار یان 130.000 دینار، ئەمەش بۆ داپۆشینی  ئەو بارگرانییەی كە بەسەر ئابووریەكەیدا هاتووە.

رۆژانە عیراق لە رێگەی بانكی ناوەندییەوە، نزیكەی 200 ملیۆن دۆلار داهاتی نەوت دەخاتە بازاڕەوە، بۆ دەستكەوتنی دینار‌و دابەشكردنی وەكو مووچە و خەرجكردنی بۆ دەوڵەت ‌و كۆنترۆڵكردنی قەبارەی دینار‌ و ...هتد. لەم بارودۆخەی ئێستادا ئەو داهاتە كەمیكردوە و خەرجیەكانیشی لە شوێنی خۆیدان‌ و یەكێك لەو هەنگاوە مەترسیدارانە بریتی دەبێت لە كەمكردنەوەی بەهای دراوەكەی بۆ زیادكردنی داهات، واتە لە ئێستادا لە بانكی ناوەندی بۆ دەستكەوتنی 100 دۆلار، 118.000 دینار دانراوە، ئێستا ئەو بڕە زیاد دەكات بۆ 128.000-130.000 دینار بەمەش بەهای دیناری عیراق لە بەرانبەر دۆلار بە رێژەی نزیكەی 10% بەهاكەی لەدەستدەدات. ئەم پرۆسەیە بۆ عیراق 7 ترلیۆن دینار یاخود 5.6 ملیار دۆلار داهاتی دەبێت لەماوەی ساڵێكدا، كە دەكاتە 10% كورتهێنانی چاوەڕوانی كراوی ئەمساڵ، بەڵام لێكەوتەكانی خراپتر دەبن، ئەم هەنگاوە یەكێك دەبێت لە بژاردەكانی حكومەتی عیراق بۆ ئەم قۆناغە، چونكە پێشبینی دەكرێت كورتهێنانی ئەمساڵ بگاتە 70 ترلیۆن دینار. 

لە ئێستادا، حكومەتی عیراق، بەرێژە 95% پشت بەداهاتی نەوت دەبەستێت، بەڵام داهاتەكەی لە سێ مانگی رابردووی ئەمساڵدا لە نەوت بەم جۆرە بووە:-
مانگی شوبات، داهاتی نەوت 5.5 ملیار دۆلار بووە بە فرۆشتنی 98 ملیۆن بەرمیل.

مانگی ئازار، داهاتی نەوت، 2.99 ملیار دۆلار بووە بە فرۆشتنی 105 ملیۆن بەرمیل.
مانگی نیسان، داهاتی نەوت، 1.4 ملیار دۆلار بووە، بە فرۆشتنی 103 ملیۆن بەرمیل.
لەنێوان مانگی شوبات‌و نیسان دەردەكەوێت كە دابەزینی نرخی نەوت چەند كاریگەری لەسەر عیراق دروستكردووە؟.
https://www.youtube.com/watch?v=F_TbhhimT4E

وتارەکانی تری نووسەر

Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan