ستایڵی نوێ

خانم نابێت لەگەڵ ئەم پیاوانەدا هاوسەرگیری بكەیت

مەودا میدیا - سلێمانی |


خانم نابێت لەگەڵ ئەم پیاوانەدا هاوسەرگیری بكەیت
مەودا میدیا-

ژنهێنان و شووكردن پرۆسەیەكی كۆمەڵایەتییە، هەریەك لە ژنان و پیاوان بەدوای هاوسەرێكی گونجاودا دەگەڕێن بۆ ئەوەی ماڵێكی ئاوەدان و ژیانێكی خۆشیان هەبێت.

توێژینەوەیەك كۆمەڵێك پێشنیاز دەخاتە بەردەم ژنان سەبارەت بەو پیاوانەی گونجاو نین بۆ ئەوەی هاوسەرگیرییان لەگەڵ بكەن:

یەكەم: ئیرەیی پێبردن، ژنان نابێت لەگەڵ ئەو پیاوانە هاوسەرگیریی بكەن كە ئیرەیی زۆر بە خەڵكی دەوربەریان دەبەن، ئیتر چی ئیرەیی بردن بە لایەنی مادی یان لایەنی مەعنەویی كەسانی دی بێت، چونكە بەو هۆیەوە ژن و منداڵیش لە سایەی پیاوی ئیرەیی بەردا ژیانیان ناخۆش دەبێت.

دووەم: خۆپەرست، ژنان نابێت لەگەڵ ئەو پیاوانە هاوسەرگیریی بكەن كە خۆپەرستن، توێژینەوەكە ئەوەی ئاشكرا كردووە كە ژیانكردن لەگەڵ پیاوی خۆپەرست وەكو ئەوە وایە لە دۆزەخدا بیت.

سێیەم: گۆشەگیر، ژنان نابێت هاوسەرگیریی لەگەڵ ئەو پیاوانەدا بكەن كە زۆر خۆدوورگر و گۆشەگیرن و ژیانیان وەكو سندوقێكی پڕ لە نهێنییە و ناتوانێت كەمترین شارەزایی وردەكارییەكانی ژیانیان بیت، بۆیە بەردەوام لە دۆخێكی ناجێگیردایە و ژیانكردن لەگەڵیاندا بۆ ژنان زۆر قورس دەبێت.
چوارەم: دڵپیسی یەکێکە لەو سیفەتانەی  دەبێتە هۆی نەگونجاندنی ژن و پیاو و دروستبوونی بیرۆکەی نادروست، بەو هۆیەوە خانمان ناتوانن ژیانیکی دوروو درێژ ببەنە سەر لەگەڵ ئەو جۆرە پیاوانە.

Qaiwan
Qaiwan