کوردستانی
زیاتر لە هەزار بوتڵ شەربەتی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەکانی قائیمقامیەتی شاری هەولێر دەستیان بەسەر 1240بوتڵ شەربەتی ماوە بەسەرچوودا گرتووە کە شیاوی خواردنەوە نەبوون، هەروەها سەرجەن ئەو شەربەرتانە لەناوبردران و رێکاری یاسایی گیراوەتە بەر

ئەمڕۆ قائیمقامیەتی قەزای هەولێر رایگەیاند"لە درێژەی چاودێری و چڕکردنەوەی بەدواداچوونەکانی قایمقامیەتی ھەولێر بەھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر (ھۆبەی بازگەکان)لەچەند رۆژی ڕابردوو توانرا دەست بگیرێت بەسەربڕێکی زۆری شەربەتی ماوەبەسەرچوو لەبازگەی دەربەند ئەو جۆرە شەربەتە حەشاردرابوو بۆ ئەوەی شێوەی قاچاغ بھێنرێتە ناوشاری ھەولێر"
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "بۆئەم مەبەستە رێکاری ياسايی گیرایەبەر و سەرجەم شەربەتەکە لەڕێگەی شارەوانییەوە گواسترايەوە زبڵخانە لەناوبردرا".