ئابووری

ئێران هەرێمی کوردستان تووشی کارەسات دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران هەرێمی کوردستان تووشی کارەسات دەکات
مەودا میدیا-

پرۆژەی ئاوی خاس لە سنوری ئیدارەی راپەڕین لە قەزای قەڵادزێ بڵاویکردووەتەوە دەنگۆی کەم بوونی ئاوی زێی بچوک هەیە(چۆمی خاس) بەهۆی گرتنەوەی ئاو لەبەنداوی کۆلەسە لە سەردەشت.

لە راگەیەندراوێکدا هاتووە " پێویستە لە سەر یەکەی ئیدارەی راپەڕین و بەڕیوەبەرایەتی ئاوی راپەڕین و بەرپرسی یەکەی ئیدارەی قەڵادزی خەمی لێ بخۆن و چارەسەرێک بدۆزنەوە، بۆ ئەوەی وەک ساڵی پار توشی قەیرانی کەم ئاوی نەبین".

باس لەوەشکراوە "ئێمە وەک پڕۆژەی ئاوی خاس کارمان پاکردنەوەی ئاوی چۆمی خاسە، ئەگەر ئاوی پێویست لە چەمەکەدا هەبێت، پاراستنی ئاوی پێویست کە هەبیت بۆ پاکردنەوە ئەرکی یەکەی ئیدارەی ناوچەکەیە".

هەروەها "کەم بوونی ئاوی پێویست لە چەمەکەدا لە ئەستۆی ئێمە نییە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان