کوردستانی

بڕیار لەسەر هاوسەری سێوان قادر دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار لەسەر هاوسەری سێوان قادر دەدرێت

مەودا میدیا-

سبەینێ پێنجشەممە، دوانزەهەمین دادگایی كەیسی سێوان قادر و سێ منداڵەكەی لە دادگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

بنار عادل نادر، پارێزەری سێوان قادر و منداڵەكانی بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژی پێنجشەممە، دوانزەهەمین دادگایی بەڕێوەدەچێت و بڕیارە وتەی چەند كەسێك لەسەر كەیس و رووداوەكە وەربگیرێت".

ئاماژەی بەوەشكرد "كەیسەكە زۆری نەماوە و پێشبینی دەكەین دوای چەند دانیشتنێكی كەم و لە رۆژانی داهاتوو یەكلابكرێتەوە".

وتیشی" ئێمە چاوەڕێی بڕیاری دادوەر و دادگا دەكەین بۆ ئەو كەیسەو  سەپاندنی سزا بەسەر تاوانبار كە هاوسەری سێوان قادرە".

لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەمی ساڵیی 2018 لە رووداوێكی گوماناویدا لە قەزای چەمچەماڵ، سێوان قادر و سێ منداڵەكەی لە ناو ماڵی خۆیان سوتان، دوای ئەوەی دەستبەجێ سێ منداڵەكەی گیانیان لە دەستدا، دوای هەفتەیەك مانەوە لە نەخۆشخانە خۆشی گیانی لە دەستدا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال