کوردستانی
ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی كۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیاردەری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، دوای جەژن ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆدەبێتەوە و لە بارەی چەند پرسێكی ناوخۆیی حزب و هەرێمی كوردستان گفتوگۆ دەكەین.
تابان عەبدوڵا، بڕیاردەری ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای جەژن، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە و كۆبوونەوەكەش لە بارەی چەند بابەتێكی ناوخۆی حزب و بۆ پەسەندكردنی پەیڕەوی كاری مەكتەب و بۆردەكانە دەبێت".
هەروەها وتی "لە كۆبوونەوەكەدا كۆمسیۆنەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكلادەكرێنەوە، چەند پرسێكی تری ناوخۆی حزب، گفتوگۆی لەسەر دەكرێت".
وتیشی "لەبارەی دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و عیراق گفتوگۆ دەكەین".