کوردستانی

شەڕە تەقە روویداوه و كوژراو و بریندار هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەڕە تەقە روویداوه و كوژراو و بریندار هەیە
مەودا میدیا-

بەپێی هەواڵێكی سایتە ئێرانییەكان، شەڕو پێكدادان لە نێوان سوپای پاسداران و گروپێكی چەكدار كە ئەوان بە تیرۆرست ناویان هێناوە لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان روویداوە و بەهۆیەوە دوو لە چەكدارەكان كوژراون.

بەپێی هەواڵەكە، ئەو شەڕە لە سەربازگەیەك روویداوە و ئەوانەی هێرشیان كردوە هەشت كەس بوون، لە رووبەڕووبوونەوەكەدا دووان لە چەكدارەكان كوژراون و چواریشیان برینداربوون.

مەودا میدیا، پەیوەندی كرد بە حزبە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، بەڵام لەو بارەوە هیچ زانیارییەكیان نەبوو لەسەر ئەو رووبەڕووبوونەوەیە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال