کوردستانی

هەواڵێكی خۆش لە رۆژئاوای كوردستانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێكی خۆش لە رۆژئاوای كوردستانەوە
مەودا میدیا-

دانوستانەکانی پەیەدە و ئەنەکەسە بووە هۆی یەکگرتنی ٢٥ پارت و لایەنی سیاسی لە چوارچێوەی رێکخراوێکی هاوبەش بە ناوی " پارتەکانی یەکێتی نیشتمانی کورد".

پارت و لایەنی سیاسی کوردی لە باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لە درێژەی پڕۆژەی یەکگرتنی کوردەکانی ئەو وڵاتە رێکخراوێکی هاوبەشیان بە ناوی " پارتەکانی یەکێتی نیشتمانی کورد" دامەزراند.

پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا، کۆنگرەی  ستار، پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا، پارتی دیموکراتی کوردی سووریا، هەندێک لە ئەو پارتانە ئەندامی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا و هەندێکیشیان ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سووریان.


دەقی بەیاننامە هاوبەشەکە بە شێوەی خوارەوەیە:

بە بۆنەی دۆخی هەستیارێک کە سووریا و هەموو ناوچەکە تێیدان، بە بۆنەی گرینگایەتی دیداری نێوان پارتە سیاسییەکان و هێزە کوردییەکان و بۆ کردەیی کردنەوەی پێشنیاری فەرماندەی گشتی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا (مەزڵۆم کۆبانێ) سەبارەت بە یەکگرتنی کوردەکان و پێداویستی وەرگرتنی هەڵوێستی سیاسی یەکگرتوو لە لایەن کوردستانی سووریا، ئێمە پارتە سیاسییەکانی خۆبەڕێوەبەری دیمۆکرات و ژمارەیەک لە پارتەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەری خۆسەر، رۆژی  لە قامیشلۆ کۆبوونەوەیەکمان کرد و کە تێیدا بڕیاری بەم چەشنە درا:

ئێمە وەکوو پارتەکانی یەکێتی نیشتمانی کورد بە شێوەی هاوبەش چالاکی دەکەین تا لە پرسی یەکگرتنی کوردەکان پێشکەوتنمان هەبێت و بۆ ئەم مەبەستە کومیتەیەکی هاوبەش بە نوێنەرایەتی لە ئەو پارت و لایەنگەلە رێک دەخرێت.

لۆگۆیەک بۆ پارتەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردمان هەڵبژارد.

- یک لوگو برای احزاب اتحادیۀ میهنی کرد انتخاب کردیم.

کۆبوونەوەی نێوان نوێنەرانی ئەو پارتگەلە بە شێوەی بەردەوام بەڕێوە دەچێت تا روانگەی جیاواز سەبارەت بە گۆڕانکارییە نوێیەکان پێشکەش بکرێت و تاوتوێ بکرێت.

ئەو پارتە سیاسیانە کە لە چوارچێوەی پارتەکانی یەکێتی نیشتمانی کورد کۆ بوونەتەوە، بە شێوەی خوارەوەیە:
پارتی ئاشتی دیموكراتی كوردستان
پارتی یەكێتی دیموكراتی(پەیەدە)
كۆنگرەی ستار
پارتی دیموكراتی كوردی سوریا
- Partiya Kesk a Kurdistanê
- Partiya Çep a Demokrat a Kurd li Sûrîyê
- Partiya Çep a Kurd li Sûiyê
- Partiya Lîberal a Kurdistanê
- Partiya Biratî ya Kurdistanê (PBK)
- Partiya Niştimanî ya Kurdî li Sûriyê
- Partiya Guhertina Demoqrat a Kurdistanê
- Tevgera Nûjen a Kurdistanê-Sûrîya - Partiya Têkoşîna Demokrat
- Partiya Azadî ya Kurdistanî ya Azad
-Partiya Yekîtiya Niştimanî ya Azad-Rojava
- Partiya Komarî ya Kurdistanî-Sûriya
-Tevgera Çaksazîyê-Sûriya
- Partiya Komunîst a Kurdistanê (KKP)
- Partiya Roj a Demokratîk li Sûriyê
-Şepêla Pêşeroj a Kurdistanê - Partî Demuqratî Kurdistanî-Sûrî
- Yekîtiya Karkerên Kurdistanê (YKK)
- Partiya Kombûna Niştimanî ya Kurdistanî
- Partiya Rêkeftina Demokrat a Kurdî li Sûriyê
- Partiya Demuqrat a Kurd li Sûrî (Partî)

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان