کوردستانی
سەركردەیەكی یەكێتی: بە خۆپیشاندان تەخت و تاراجی حكومەت دەڕوخێنین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند "ئەگەر ئێمە بڕیار بدەین خۆپیشاندان بكەین، ئەوا بە بڕیارێك لە حكومەت دەكشێینەوە و لە پایتەختی هەولێر خۆپیشاندان دەست پێدەكەین نەك لە دهۆك، دەشڵێت "بێسەروبەری بە بڕیارەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان-ەوە هەیە".
ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتيی یەكێتی بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند " ئەگەر ئێمە بڕیار بدەین خۆپیشاندان بكەین، ئەوا بە بڕیارێك لە حكومەت دەكشێینەوە و لە پایتەختی هەولێر خۆپیشاندان دەست پێدەكەین، هەر رۆژێك كە یەكێتی بەرنامەی هەبێت بۆ خۆپیشاندان، بەدڵنیاییەوە تەخت و تاراجی ئەو حكومەتە دەڕوخێنێت لەهەولێرەوە، بەڵام ئەگەر هەڤاڵێكی ئێمە یان كادیرێكی ئێمە بەشداری لەو خۆپیشاندانانەی دهۆك كردبێت، وەكو خۆم دەڵێم دەستی خۆش بێت لەبەرئەوەی پێویستە خەڵك داوای مافە رەواكانی خۆی بكات و بە هەرشێوەیەك كە بۆی بگونجێت".
باسی لەوەشكردووە "بەهیچ شێوەیەك لەهەڵوێستی پارتی بەرانبەر یەكێتی تێناگەین، یەعنی بێسەروبەرییەكی زۆر لە بۆچوونی سەركردەكانیان هەیە، جیاوازییەكی زۆر لەنێوان هەر دوو ئاڕاستەی ناو پارتی دیموكرات هەستی پێدەكرێت، هەر ئاڕاستەیەك بۆچوونی خۆی دەردەبڕێت و رەنگی داوەتەوە، ئەوە وایكردووە سەر لە كادیرەكانیشیان بشێوێت".
هەروەها وتی "نازانیین لەگەڵ كامیان كۆببینەوە، یەكیان زۆر توندە و یەكیان خاوە، یەكێكیان خاوی دەكاتەوە، ئەوی تریان توندی دەكاتەوە، ئەو باڵباڵێنە و سیاسەتە نەك هەر بۆ یەكێتی بۆ عیراقیش هەمان بۆچوونی جیاوازیان هەیە، بۆ رۆژئاوا و باكوریش، باڵەكانی پارتی دیارن، باڵەكانی هەردوو “جەنابی سەرۆك-هەردوو سەرۆكی حكومەت و هەرێم” ئێمە كێشەمان نیە كە كێ نەرمە و كێ نەرم نیە، بەڵام كە باڵێكیان نەرم دەبێت لایەنەكەی تری توندی دەكاتەوە، ئێمە ئەوە دەبینیین".