کوردستانی

ژمارەیەك هاوڵاتی لە هەرێم تووشی كۆرۆنا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەك هاوڵاتی لە هەرێم تووشی كۆرۆنا بوون
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان تووشبوونی حەوت كەسی لە هەولێر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.

لە راگەیەندروێكی وەزارەتی تەندروستی هاتووە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، حەوت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران".

"ئافرەتێکی تەمەن 35ساڵ و دوو کچی تەمەن (15) و (9) ساڵان کە ھەرسێکیان خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێن و دانیشتووی گەرەکی قەتەوی شاری ھەولێرن ، چوار پیاوی دیکە تەمەنیان (53) و (42) و (42) و (29) ساڵن ھاوپیشە و بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری ھاولێرن، دانیشتووی گەرەکی سەیداوە، کۆمەڵگای شاویس و بنەسڵاوە و دەڤەری گەرمیان".
Qaiwan
Qaiwan