ئابووری

بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانى هەرێم درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانى هەرێم  درا
مەودا میدیا-

ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا رایگەیاند "مستەفا كازمی بڕیاریداوە بڕی 380 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكات".

بە وتەی ئەو ئەندامەی شاندی دانوستانكاری هەرێم كە ناوەكەی ئاشكرا نەبووە "دوێنێ سێشەممە، مستەفا كازمی، سەرۆكی حكومەتی عیراق ئەو بڕیارەی داوە تا ئەو كاتەی شاندەكە جارێكی تر دەچنەوە بەغدا".

باسی لەوەشكردووە "بڕی پارەكە 380 بۆ 400 ملیار دینار دەبێت، ئەو بڕە پارەیەش بەراورد بە مانگەكانی تر بڕەكەی كەمە".

پێشتر بە بڕیارێكی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاری راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دراوە و تائێستا مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم لە لایەن بەغداوە رەوانە نەكراوە.
Qaiwan
Qaiwan