کوردستانی

بەڕێوەبەری دەزگاى تەندروستی پێشمەرگە تووشی كۆرۆنا بووە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەری دەزگاى تەندروستی پێشمەرگە تووشی كۆرۆنا بووە؟
مەودا میدیا-

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تووشبوونی بەڕێوەبەری دەزگای تەندروستی پێشمەرگە و ژمارەیەك لە كارمەندەكانی،بەڕێوەبەری دەزگاكە دەڵێت "سێ لە كارمەندەكانی كارگوزاری تووشی ڤایرۆسەكە بوون و كەرەنتینە كراون و خۆم هیچ كێشەیەكم نییە".

شەماڵ جەبار یاوەر "بەڕێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە بە مەودا میدیای راگەیاند "ژمارەیەك لە كارمەندانی كارگوزار لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پێشمەرگە سەردانی پرسەیەكیان كردبوو و دوای ئەوەی گومانمان بۆ دروست بوو، پشكنینمان بۆ كردن".

هەروەها وتی "دوای ئەوەی پشكنینیمان بۆ كردن لە نەخۆشخانەی ئاسا و وەزارەتی تەندروستی، دەركەوت تووشی ڤایرۆسەكە بوون".

ناوبراو ئەو دەنگۆیانەشی ەتكردەوە كە گوایە باس لە تووشبوونی خۆی دەكرێت بە ڤایرۆسەكە و رایگەیاند "لە مەودا میدیاوە ئەو دەنگۆیان رەتدەكەمەوە و هیچ كێشەیەكم نییە و بەریەككەوتنیشم لەگەڵ تووشبووەكان نەبووە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان