کوردستانی
بارەگای میتی توركی لە نزیك دهۆكە و پەكەكە كردیە ئامانج
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هێزێكی تایبەتی پارتی كرێكارانی كوردستان هێرشیانكردە سەر بارەگایەكی دەزگای سیخوڕی توركیا "میت" لە سنووری پارێزگای دهۆك و بەپێی زانیارییەكان كوژراو و برینداری زۆر هەیە.
ماڵپەڕی رۆژ نیوز-ی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان بەیاننامەیەكی گەریلاكانی پەكەكەی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا هاتووە "ڕۆژی 13ی ئەم مانگە یەکینەکەمان لە سنوری شارۆچکەی ئامێدی سەر بە شاری دهۆک لە باشوری کوردستان، خاڵێکی تایبەتی میت لە بارەگای سەربازیی کانی ماسی کردە ئامانج".
سەبارەت زیانەكانی میتی توركی لەو هێرشەدا رایگەیاندووە "گورزی قورس لە دوژمن وەشێندرا و ژمارەیەکی زۆر کوژران و برینداربوون، بەڵام ژمارەکە بە تەواوەتی روون نەبووەتەوە".