کوردستانی
چیرۆکی کچێک لە سلێمانی کە وێنە و ڤیدیۆی ناشیاوی بۆ هاوڕێ کوڕەکەی ناردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژ دژی ئافرەتان و خێزان رایدەگەیەنێت لە شاری سلێمڵنی گەنجێك لەسەر ھەڕەشەكردنی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی كچێك لە سلێمانی دەستگیر كرا و رووبەڕووی سزای یاسایی کرایەوە.
موقەدەم شۆڕش عەلی، لێپرسراوی نووسینگەی رۆژئاوای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژ دژی ئافرەتان و خێزان رایگەیاند "تاوانبارێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی بەناوی (ب.أ.ف) تەمەن (21) ساڵ دەستگیر كرد، پاش ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ كچێكی تەمەن (17) ساڵ بەناوی ( د. م. ا ) هەبووە، دوای ئەوەی پەیوەندییەكەیان گەیشتووەتە رادەی چوونە دەرەوەو وێنەگرتن و ناردنی ڤیدیۆ لەدواجاریشدا داوای وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی لە كچەكە كردووە و كچەكەش بۆی ناردووە".
ئاماژە بەوەشكراوە "تاوانبار ئەم هەلەی قۆستووەتەوە و داواكاری تری هەبووە لەسەر كچەكە، لەبەرامبەر رازینەبوونی كچەكەدا تاوانبار وێنە و ڤیدیۆكانی بۆ رازیكردن و هەڕەشە لێكردنی كچەكە بەكارهێناوە بە بەردەوامی، كچەكەش لەترسی ئابڕونەچوونی خۆی و پێنەزانینی كەس و كاری هەوڵی خۆلەناوبردنی داوە، بەڵام لەدواجاردا سەردانی نوسینگەی رۆژئاوای كرد بۆ تۆماركردنی سكاڵا، دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لەسەر كەیسەكە توانرا تۆمەتبار دەستگیر بكرێت و دەست بەسەر سەرجەم وێنە و ڤیدیۆكاندا بگیرێت و رووبەڕووی سزای یاسایی بكرێتەوە".