کوردستانی
25 پارت و بزووتنەوەی سیاسی لەم بەشەی کوردستان یەکیان گرتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە پێناو یەکێتی نەتەوەیی لە رۆژئاوای کوردستان 25 پارت و بزووتنەوەی سیاسی لەژێر ناوی "پارتەکانی یەکێتی نیشتمانی کورد" یەکیان گرتەوە لە پێناو ەکڕێزیی کورد و یەکخستنی هەڵویستی سیاسیی کورد لە رۆژژئاوای کوردستان.
لە پێناو یەکێتی نەتەوەیی لە رۆژئاوای کوردستان 25 پارت و بزووتنەوەی سیاسی لەژێر ناوی "پارتەکانی یەکێتی نیشتمانی کورد" یەکیان گرتەوە لە پێناو ەکڕێزیی کورد و یەکخستنی هەڵویستی سیاسیی کورد لە رۆژژئاوای کوردستان.
پارتەکانی یەکێتی نیشتمانی کورد رایانگەیاند "بەهۆی ئەو دۆخە هەستیارەی لە سوریا و ناوچەکە بە گشتی تێدەپەڕێت، هەروەها بەهۆی گرنگیی چاوپێکەوتن لەنێوان پارتە سیاسیی و هێزە کوردییەکان و بۆ سەرخستنی دەستپێشخەریی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، لەسەر یەکڕێزیی کورد و یەکخستنی هەڵویستی سیاسیی کورد لە رۆژژئاوای کوردستاندا، ئێمە پارتە سیاسییەکانی خۆبەڕێوبەری دیموکراتی و هەندێک لە پارتەکانی دەرەوەی خۆبەڕیوبەری، رۆژی 18ی ئایاری 2020 کۆبوونەوەیەکمان کرد و ئەو بڕیارانەماندا:
1- لەژێر ناوی "پارتەکانی یەکێتی نیشتمانی کورد"، خەباتی هاوبەش بەڕێوەدەبەین و بەدواداچوون بۆ بەرەوپێشچوونەکانی ئێستا لەسەر یەکڕێزی کورد دەکەین و ئەم کارەش دەکەوێتە ئەستۆی ئەو نوێنەرایەتییە نوێیەی دامەزراوە.
2- لۆگۆیەکمان بۆ "پارتەکانی یەکێتی نیشتمانی کورد" هەڵبژارد.
3- بە بەردەوامی کۆبوونەوەی نوێنەرانی ئەم پارتانە ئەنجامدەدرێت تا بۆچوونە جیاوازەکان لەسەر بەرەوپێشچوون و رووداوە نوێیەکان وەربگیرێن و گفتوگۆیان لەسەر بکرێت.
ناو "پارتەکانی یەکێتی نیشتمانی کورد" بریتین لە:
پارتی ئاشتی و دیموکراسی کوردستان
پارتی یەکێتی دیموکراتی- پەیەدە
کۆنگرەی ستار
پارتی دیموکراتی کوردی سوریا (P.D.K.S)
پارتی سەوزی کوردستان
پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سوریا
پارتی چەپی کورد لە سوریا
پارتی لیبراڵی کوردستان
پارتی برایەتی کوردستان (PBK)
پارتی نیشتمانی کورد لە سوریا
پارتی گۆڕانی دیموکراتی کوردستان
بزووتنەوەی نۆژەنی کوردستان- سوریا
پارتی تێکۆشینی دیموکرات
پارتی ئازادی کوردستانی ئازاد
پارتی یەکێتی نیشتمانی ئازاد- ڕۆژئاوا
پارتی کۆماری کوردستانی- سوریا
بزووتنەوەی چاکسازی- سوریا
پارتی کۆمۆنیستی کوردستان (KKP)
پارتی ڕۆژی دیموکراتی لە سوریا
شەپۆلی پێشەڕۆژی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستانی- سوری
یەکێتی کرێکارانی کوردستان (YKK)
پارتی کۆبوونەوەی نیشتمانی کوردستانی
پارتی ڕێککەوتنی دیموکراتی کورد لە سوریا
پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا- پارتی