کوردستانی

ئایا نوێژی جەژن لە مزگەوتەکان بەڕێوەدەچێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا نوێژی جەژن لە مزگەوتەکان بەڕێوەدەچێت؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی هاتووچۆ بۆ ماوەیی 72 کاتژمێر، کە لەیەکەم رۆژی جەژنەوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت، سەبارەت بە ئەنجامدانی نوێژی جەژنیش وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت "قەدەغەکردن یان قەدەغە نەکردنی نوێژ پەیوەستە بە بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆناوە".

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئەنجامدانی نوێژی جەژن بە مەودا میدیای راگەیاند "قەدەغەکردن یان قەدەغە نەکردنی نوێژ پەیوەستە بە بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆناوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا داوای کرد نوێژی جەژن ئەنجام نەدرێت، ئێمەش چاوەڕێی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆناین ئەوان هەر بڕیارێک بدەن ئێمە جێبەجێی دەکەین".

نەبەز ئیسماعیل ئەوەشی خستەڕوو "بێگومان کاتێک دەڵێین قەدەغەی هاتووچۆ دەبێت هەموو شتەکان رابوەستێت، ئێمەش بەو بڕیارانەوە پەیوەست دەبین".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال