کوردستانی

بۆ یەکەمجار لەم ناوچەیە دوو حاڵەتی کۆرۆنا تۆمارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ یەکەمجار لەم ناوچەیە دوو حاڵەتی کۆرۆنا تۆمارکرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمرۆ لە شارۆچکەی خورماتووی سەر بەپارێزگای سەڵاحەدین بەپێی ئەنجامە بەراییەکان دوو حاڵەتی کۆرۆنا تۆمارکرا، ئەم دوو حاڵەتەش دەبنە یەکەم و دووەمی حاڵەتی کۆرۆنا لەو شارۆچکەیە کە کوڕ و باوکێکن.

پزیشکێکی شارۆچکە خورماتوو کە ناوەکەی پارێزراوە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ بەپێی ئەنجامە بەراییەکان پشکنینی کۆرۆنای کوڕ و باوکێک دەرکەوتووە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەنجامی ئەو پشکنینانەی کە نێردراون بۆ بەغدا نەهاتوونەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "دوو تووشبووەکە کوڕ و باوکێکن و لەدایکبووی ساڵی 1971 و 1998ن، ئەگەر ئەنجامی پشکنینەکەیان لەبەغداش پۆزەتیڤ بێت ئەوا دەبێت کەسە نزیکەکانیان و دراوسێکانیان کەرەنتینە بکرێن و پشکنینیان بۆ ئەنجام بدرێت".
Qaiwan
Qaiwan