کوردستانی
بانکی تانجەرۆ سوپاسی مامۆستایەک دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە شارۆچکەی بەردە قارەمان لە ناحیەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەڕێوبەری قوتابخانەیەک لەلایەن بانکی تانجەرۆ سوپاس دەکرێت بەهۆی گەڕانەوەی پارەی زیادەی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵی مامۆستایان.
ئەلیاس قادر، بەڕێوبەری قوتابخانەی رازی بنەڕەتی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەکاتی پێدانی مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵ مامۆستایان بڕی 90 هەزار دینار زیادەبوو، منیش ئەمرۆ گەڕاندمەوە بۆ بانکی تانجەرۆ".
بەڕێوبەری ئەو قوتابخانەیە ئەوەشی خستەڕوو "بانکی تانجەرۆ لەبەرانبەر گەڕانەوەی ئەو پارەیە ئەمڕۆ بە نوسراوێک سوپاس و پێزانیان کردم".