کوردستانی
مەترسییەکی گەورە بەڕێوەیەو هێرش دەکرێتە سەر ئەم شارەی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی ئەو زانیارییە تایبەتانەی کە بە مەودا میدیا دراوە، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش ئامادەکاریان کردووە بۆ هێرشکردنە سەر قەزای خانەقین و حەشدی شەعبی و سوپاسی عیراقیش دەستیان بە ئامادەکاری کردووە.
سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت زانیارییەکانی بۆ مەودا میدیا ناردووەو دەڵێت "ماوەی چەند رۆژێکە تیرۆستانی داعش دەستیان بە ئامادەکاری کردووەو دەیانەوێت لە رۆژانی جەژن کە هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵن، هێرش بکەنە سەر قەزای خانەقین".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا چەکدارانی حەشدی شەعبی و سوپای عیراق لە سنورەکە دەستیان کردووە بە ئامادەکاری و سەنگەر لێدان لە گوندەکانی بەهاری تازەو موبارەک و مێخاس و دەوروبەری قەزاکە".
هەروەها وتی "چەکدارانی داعش دەیانەوێت خانەقین بکەنە مەیدانی شەڕو ئاژاوەو هۆشداری دەدرێتە هێزە ئەمنییەکان ئەگەر بێت و بە خێرایی بەدەم ئەو مەترسیە گەورە نەچن".
لە ماوەی رابردوودا چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش چەندینجار هێرشیان کردووەتە سەر چەکدارانی حەشدی شەعبی و سوپای عیراق کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە".