کوردستانی
كرێكارێك دوای كەوتنە خوارەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، كرێكارێك دوای ئەوەی لە كارگەیەك كەوتبووە خوارەوە، لە نەخۆشخانە
گیانی لە دەستدا.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "كرێكار بە ناوی (ع،م) تەمەن 27 ساڵ، كوردی رۆژئاوای كوردستان، لە كاتی كاركردن لە كارگەیەك كەوتبووە خوارەوە و بەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشكرد "ئەو كرێكارە دانیشتوی گوندی قوشتەپەیە و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و رێكاری یاسایی گیراوەتەبەر".